دەربارەی ئێمە
زیاتر دەربارەی سەکۆی فێربوونی ئازادیی ئایین یان باوەڕ بدۆزەرەوە
دەربارەی ئێمە
ئێمە سەرچاوەی فێربوون دەستەبەر دەکەین، بۆ هاوکاریی کەسەکان بۆ فێربوون و بەهاپێدان و بەرەوپێشبردنی ئازادیی ئایین یان باوەڕ بۆ هەمووان.
چی؟
سەکۆی فێربوونی ئازادیی ئایین یان باوەڕ، کۆرس و سەرچاوەی فێربوون و بابەتی ڕاهێنان بۆ کەسەکان، ڕێکخراوەکان، کۆمەڵگاکان و بڕیاردەران، بێ بەرامبەر فەراهەم دەکات. ئەمەش سەرچاوەی گونجاو بۆ خوێندنی کەسیی، ڕاهێنانی کارمەندان و بۆ پەروەردەکاران و ڕاهێنەران دەگرێتەوە، تاوەکوو لەگەڵ گرووپی گەنجان و پێگەشتووان بەکاری بهێنن.
ئێمە بروامان بە چۆنایەتی و دەستڕاگەشتن هەیە. ئێمە بۆ دەستەبەرکردنی سەرچاوەکان بە چەندان زمان هەوڵدەدەین، هەروەها سەرچاوە سەرەکییەکانمان لە گفتوگۆ لەگەڵ پسپۆڕان و کەسانی پاڵپشت لە کۆمەڵێک پاشخانی ئایینیی و باوەڕییەوە، گەشەپێدراون.
بۆچی؟
پێشێلکردنی ئازادیی ئایین یان باوەڕ کاریگەریی وێرانکەری لەسەر کەسەکان، پێکهاتە و کۆمەڵگاکان هەیە. سەکۆی فێربوون ئامانجییەتی بەشداریی بونیادنانی کولتوورێکی کۆمەڵایەتی، سیاسیی و یاسایی ئازادیی ئایین یان باوەڕ بۆ هەمووان بکات، ئەمەش لەسەر ئاستی بنەرەتیی بۆ سەرەوە و لە سەرەوە بۆ خوارەوە.
ئاشتی، سەقامگیریی و گەشەسەندن لەسەر مافەکانی مرۆڤ بەندن، بەتایبەتی توانای ئێمە بۆ پێکەوە ژیان، پەسەندکردنی مافەکان بۆ هەمووان، ئەمە سەرباری قووڵترین جیاوازییەکانمان.
سەکۆی فێربوونی ئازادیی ئایین یان باوەڕ ئامانجییەتی پێویستییەکانی فێربوونی هەموو ئەو کەسانە دەستەبەر بکات کە کار بۆ جیهانێک دەکەن تێیدا ئازادیی ئایین یان باوەڕ بۆ هەمووان ڕێزی لێ دەگیرێت، دەپارێزرێت و بەرەوپێش دەبرێت.
بۆ کێ؟
سەرچاوەکانی سەکۆی فێربوون بۆ چوارچێوەی بەرفراوان و بەشداربووی بەرفراوان سوودبەخشن.
• پەرلەمانتار، دیپلۆمات و پیشەگەری گەشەپێدان
• ئەو بەرپرسانەی لە داڕشتن و جێبەجێکردنی سیاسەتی گشتیدا بەرپرسیارن، لەوانەش، بەرپرسانی سیستمی دادوەریی وەک پۆلیس و پارێزەر و دادوەرەکان
• ئەندامان و سەرکردە دەستنیشانکراوەکانی کۆمەڵگا ئایینیی و باوەڕییەکان
• دامەزراوەی ڕاهێنان بۆ سەرکردە ئایینییەکان وەک خوێندنگەی ئایینی خوداناسیی
• ئەو دەزگا پەروەردەییانەی وانە دەڵێنەوە/ ئەو خوێندکارانەی مافەکانی مرۆڤ، دیموکراسیی، یاسا یان ئایین دەخوێنن.
• کارمەندانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و سەرکردە بازرگانەکان کە لەو چوارچێوانەدا کاردەکەن کە پێشێلکارییە گەورەکانی تێدا ڕوودەدات.
• کارمەندان لە چوارچێوەی مافەکانی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی ئازادیی ئایین یان باوەڕ
• میدیا
لەلایەن کێوە؟
سەکۆی فێربوونی ئازادیی ئایین یان باوەڕ دەستپێشخەرییەکی تۆڕی گشتگیری ئەوروپای باکوورە، لەمەڕ ئازادی ئایین یان باوەڕ، ئەمەش بە هاوبەشیی لەگەڵ کۆمەڵێک ڕێکخراوی عەلمانی و باوەڕمەند کە هەوڵدەدەن مافی مرۆڤ بۆ ئازادیی ئایین یان باوەڕ بۆ هەمووان بەرەوپێش ببەن، وەک لە مادەی ١٨ـی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ و پەیماننامەی نێودەوڵەتی مافە مەدەنیی و سیاسییەکاندا هاتووە.
زیاتر دەربارەی تۆڕی گشتگیری ئەوروپای باکوور، لەمەڕ ئازادی ئایین یان باوەڕ لە خوارەوەدا بدۆزەرەوە، ئێمە لەگەڵ کێ کاردەکەین، کێ ئامۆژگاریمان دەکات و کێ پاڵپشتی داراییمان دەکات.