کۆرسی پێشەنگە ناوخۆییەکان

ناساندنی کۆرسەکە

کۆرسی پێشەنگە ناوخۆییەکان زنجیرەیەک کۆرسە لە نۆ وۆرکشۆپ پێکهاتووە، ئەمە تاوەکوو هاوکاریی گرووپەکانی گەنجان و پێگەشتووان بکات دەربارەی ئازادیی ئایین یان باوەڕ فێربن و بەهای پێ بدەن و بەرەوپێشی ببەن، ئەمەش بۆ هەمووان لە ناو کۆمەڵگاکانیاندا.

بابەتەکانی کۆرسەکە بێ بەرامبەرن بۆ هەر کەس و ڕێکخراوێک تاوەکوو باریان بکات و بەهەر شێوەیەک یارمەتیدەربێت بەکاری بهێنن.

دەتوانیت زانیاری دەربارەی ئەمانە بدۆزیتەوە:

  • ڕێچکەناسیی کۆرسەکە
  • ئامانجەکانی کۆرسەکە
  • کۆرسەکە بۆ کێ ئامادەکراوە
  • کێ دەتوانێ ببێتە ڕاهێنەری کۆرسەکە
  • کۆرسەکە کام بابەتانە دەگرێتەوە

بۆ دەستگەشتن بە هەموو بابەتەکانی کۆرسەکە، کلیک لێرە بکە!

لێرە بابەتەکانی کۆرسەکە بدۆزەرەوە

کۆرسەکە بە چەندان زمان بەردەستە- چی دەربارەی زمانەکەی تۆ؟

وەشانی هەموو زمانەکان

ڕێچکەناسیی کۆرسەکە

ڕێچکەناسیی کۆرسەکە بەندە لەسەر گێڕانەوەی چیرۆک، پەیوەندیی بینراو و ڕاهێنانی سەرنجڕاکێش کە لە ئەزموونی ژیانی بەشداربوونەوە وەرگیراون، ئەمەش وا دەکات لە چوارچێوەی خوێندەواریی سنوورداریشدا بەسوود بێت.

بابەتەکان بۆ گونجاندن لەگەڵ هەر چوارچێوەیەکدا ئاسانن و بە سەرکەوتوویی لەلایەن ڕاهێنەرە ناوخۆییەکانەوە لەگەڵ گرووپە بەشداربووەکانی نێوان ئایینەکانەوە، بۆ نموونە لە نایجیریا، تانزانیا، ئوردون، هیندستان و سوید تاقیکراونەتەوە.

“باشترین بەشی کۆرسەکە ئەوە بوو کە پەیوەندیدار بوو بە نیگەرانییەکانی خەڵکەوە، لە هەمان کاتدا سادە و خۆش بوو بۆ فێربوون. ئەزموونێکی سەرسوڕهێنەر بوو.”

هیدایا دود

ڕاهێنەر، تانزانیا

ئامانجەکانی کۆرسەکە چین؟

  • هاوکارمان دەبێت بۆ ناسینەوە و بەرزنرخاندنی هەمەجۆری ناو کۆمەڵگاکان و لە نێوان کۆمەڵگاکاندا.
  • هاوکارمان دەبێت بۆ تێگەیشتن و بەرزنرخاندنی مافە مرۆییەکانمان، لەوانەش؛ مافی ئازادیی ئایین یان باوەڕ.
  • بۆ دیاریکردنی کێشەکانی پەیوەست بە ئازادیی ئایین یان باوەڕ لە کۆمەڵگاکەماندا
  • بۆ دۆزینەوەی ڕێگای چارەسەرکردنی ئەو کێشانە پێکەوە.

کۆرسەکە بۆ کێ نەخشەڕێژ کراوە؟

کۆرسی پێشەنگە ناوخۆییەکان بۆ ئەو کەسانەی وا لە ئاستی بنەڕەتیدان و دەربارەی کێشەکانی پەیوەند بە ئازادیی ئایین یان باوەڕ لە کۆمەڵگاکەیاندا نیگەرانن و دەخوازن ڕێگایەک بدۆزنەوە تا گۆڕانکاری دروست بکەن، نەخشەڕێژ کراوە.

کۆرسەکە پێویستی بە هیچ ئاگایی و ئەزموونێكی پێشوەختە، یان تەنانەت هیچ پەسەندکردنێکی پێشوەختەی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن بەشداربووانەوە نییە. ئەوەی پێویستە تەنیا مێشکێکی کراوە و خواستی هاوکارییە بۆ بونیادنانی ئەو کۆمەڵگانەی کە بە پێکەوەژیانی ئاشتیانە و یەکسانی و ئامادەیی بۆ بەشداریی لە پڕۆسەیەکی هاوپەیوەندی فێربوون و بیرۆکەی هاوبەش تایبەتمەندن.
بۆ گرووپی ١٢ -٢٤ کەسی نەخشەڕێژ کراوە بەڵام دەتوانرێت لەگەڵ گرووپی گەورەتر یان بچووکتردا بگونجێندرێت.

کێ دەتوانێت ڕاهێنەریی بۆ کۆرسەکە بکات؟

کۆرسی پێشەنگە ناوخۆییەکان کۆرسێکی هاوپەیوەندە- ڕاهێنانی گرووپ و یاری و چیرۆک و گفتوگۆ و ڕۆڵگێڕان و پێشکەشکردن دەگرێتەوە. هەرکەسێک کە ئەزموونێکی کەمی سەرکردایەتی پڕۆسەکانی فێربوونی هاوپەیوەندی لەگەڵ گەنج و پێگەشتوواندا هەبێت، دەتوانێت سەرکردایەتی کۆرسەکە بکات.

ئەوەی ڕاهێنەرەکە زۆر پێویستییەتی، هەستیارییە بەرانبەر بە چوارچێوەکە- توانای بڕیاردان کاتێک هەندێک پرس زۆر هەستیار دەبن یان مەترسیدارن بۆ گفتوگۆ، گونجاندنی پڕۆسەکە بەگوێرەی ئەوە، هەروەها توانای مامەڵە لەگەڵ پەیوەندیی گرووپەکان کاتێک هەستیاری و گرژی سەر هەڵدەدەن.

هەروەها پێویست ناکات شارەزا بیت تێیدا یان ئاگایت لە مافەکانی مرۆڤ هەبێت یاخود ئازادیی ئایین یان باوەڕ بۆ ئەوەی ببیتە ڕاهێنەری کۆرسەکە. هەموو ئەو زانیارییانە دەستەبەر کراون کە پێویستن، لەوانەش؛ نووسراو و پاوەرپۆینتی پێشکەشكردنەکان دەربارەی پرسەکان. هەروەها ڕۆڵی ڕاهێنەرەکە ئەوە نییە کەسێکی تەواو شارەزا بێت، بەڵکوو بۆ ڕێنوێنی بەشداربووەکانە لە ڕێگەی پڕۆسەیەکی فێرکاری دوولایەنەوە.

بابەتەکانی کۆرسەکە

بابەتەکانی کۆرسەکە لە ڕێنوێنی ڕاهێنەرەکە و بابەتە هاوبەشەکان بۆ هەر دانیشتنێک پێک دێن، وەک پاوەرپۆینتەکان، کارتی یاریی، پۆستەر و نووسراوی پێشکەشکردنەکان.

لێرە هەموو بابەتەکانی کۆرسەکە بدۆزەرەوە

پێداچوونەوەی کۆرسەکە

ئێمە پێمان خۆشە گوێبیستی ئەزموونی ئێوە بین لە بەکارهێنانی بابەتەکانی کۆرسەکە بۆ پێشەنگایەتی لە کۆمەڵگاکەتاندا.

چیرۆکی خۆتمان بۆ باس بکە!

فۆڕمی سەرنج و بۆچوون