لاپەڕەی هەنگاوێک بۆ پێشەوە

هەنگاوێک بۆ پێشەوە

‘هەنگاوێک بۆ پێشەوە’ یارییەکی سادەی ڕۆڵگێڕانە کە یارمەتی کەسەکان دەدات تاوەکوو بیربکەنەوە و دەستنیشانی بکەن کە چۆن ڕەهەندە جیاوازەکانی ناسنامەکەمان، وەک ڕەگەز، چین، ڕەچەڵەک و ناسنامەی ئایینیی دەتوانێت ببێتە هۆی جۆری جیاوازی سوود و زیانەکان.

هەر بەشداربوویەک کارەکتەرێکی پێ دەدرێت. بەشداربووەکان بە درێژایی لایەکی ژوورەکە ڕیز دەبن، ئەگەر کارەکتەرەکەیان لەگەڵ ئەو وتەیەدا یەکگرتوو بوو کە ڕاهێنەرەکە دەیخوێنێتەوە، ئەوا هەنگاوێک بۆ پێشەوە دەنێن. لەگەڵ فراوانبوونی بۆشایی نێوان بەشداربووەکان، ئەو سوود و زیانانەی ڕووبەڕووی گرووپە جیاوازەکانی کۆمەڵگا دەبنەوە، دەردەکەون.

لەم پەڕەیەدا، دەتوانیت کارتی کارەکتەرەکان و ئەو وتانەی بۆ چوارچێوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست/باکووری ئەفریقا کێشراون، بار بکەیت.

“هەنگاوێک بۆ پێشەوە باشترین ڕاهێنانە! لە ڕاستیدا دەری دەخات چۆن خەڵکی بەجێ دەمێنن و چۆن ناوزڕاندن و چەواشەکاری کاریگەریی بەسەر ژیانی کەسەکانەوە هەیە. ئێمە دوابەدوای ئەوە پێویستمان بە کاتی زۆر بوو بۆ گفتوگۆکردن.”

هەمام حەداد

ڕاهێنەر، ئوردن

بەرزکردنەوەی هۆشیاریی دەربارەی ئازادیی ئایین یان باوەڕ لە کۆمەڵگاکەتدا

کۆرسی پێشەنگە ناوخۆییەکان بدۆزەرەوە

کلیک لێرە بکە