لاپەڕەی گۆرانی شمشاڵ و تەپڵ

گۆرانی شمشاڵ و تەپڵ

چیرۆکی ئەفسانەیی ئازادیی ئایین یان باوەڕ
‘گۆرانی شمشاڵ و تەپڵ’ چیرۆکێکی ئەفسانەییە کە هاوکاریی خەڵک دەکات تاوەکوو بیر بکەنەوە داخۆ بەها بەو مافانە دەدەن کە لەلایەن ئازادیی ئایین یان باوەڕەوە پارێزراون.

ئەمە شتێکی ناوازەیە بۆ هاوکاریی منداڵان و گەنجان و پێگەشتووان تاوەکوو بۆ ئەو مافانە بە دوای هەڵوێستەکانیان بکەون، ئەمە بێ ئەوەی ڕاستەوخۆ باس لە مافەکان بکەن- ئەمەش وا دەکات لە چوارچێوە سەختەکاندا زۆر بەسوود بێت.
ئەگەر تۆ لەگەڵ گەنجان و پێگەشتوواندا کار دەکەیت، ئەوا دەتوانیت چیرۆکەکە پێکەوە لەگەڵ ڕاهێنانی گفتوگۆ ‘سەردەمانێک’ بەکاربهێنیت کە ئەمە بەشێکی کۆرسی پێشەنگە ناوخۆییەکان پێكدەهێنێت (پەیڕەوی خوێندنی ئێمە بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاریی و بەشداریی ئاستی بنەڕەتیی).
لەم لاپەڕەیەدا دەتوانیت چیرۆک، پۆستەرەکان لەگەڵ وێناکان، پاوەرپۆینت لەگەڵ وێناکان و نووسراوی تێبینی ئاخێوەرەکە و بڵاونامە بۆ ڕاهێنانی گفتوگۆ باربکەیت.

“ڕاهێنانی سەردەمانێک ڕێگەی بۆ زۆر گفتوگۆی قووڵ خۆش کرد. چەندان دەرگای لە بیری خەڵکیدا کردەوە. ئەوان دەستیان کرد بە بیرکردنەوە لە کۆمەڵگاکانی خۆیان سەبارەت بە هەموو شتێک، هەر لە نەریتە جێندەرییەکانەوە بۆ ئەگەری تێپەڕاندنی ئەو نەریتانە لەگەڵ دۆخی ئێستادا.”

هەمام حەداد

ڕاهێنەر، ئوردن

بەرزکردنەوەی هۆشیاریی دەربارەی ئازادیی ئایین یان باوەڕ لە کۆمەڵگاکەتدا

کۆرسی پێشەنگە ناوخۆییەکان بدۆزەرەوە

کلیک لێرە بکە